Coccidia in poultry کۆکسیدیا لە پەلەوەر🐥 *ئایا مەرجە لە نەخۆشی کۆکسیدیا پیسایی پەلەوەر قاوەیی بێت یان خوێنی تیابێت؟ *چۆن پەلەوەرەکانمان بپارێزین؟ *چۆن دەست نیشانی نەخۆشیەکە بکەین؟ نەخۆشیەکی بەربڵاوە لە پەلەوەر کە هۆکارەکەی پرۆتۆزوایەکە (eimeria)🔬🦠 کە ئەوانیش سەرەتایین و تاک خانەن و حەوت جۆری هەیە و هەر جۆرێک بەشێک لە ریخۆڵەی پەلەوەرەکە دەکاتە ئامانج . ✨نیشانەکانی نەخۆشیەکە ١-پەڕی گرژ 🥲 ٢-کەم خۆراکی و نەبونی ئارەزوی خواردن🙃 ٣-کزی و بێتاقەتی🥴😪 ٤-پیسایی سپی یان ئاوی و جار جاریش خوێناوی یان قاوەیی دەبێت...!🐥🐸 ٥-وشکبونەوەی پەلەوەر بەهۆی کەم خۆراکی و سکچون 😥 ٦-سنگ تیژ بون ٧-توشبون بەهەوکردنی دیکەی لاوەکی وەک کلۆستریدیۆم و سەلمۆنێلا.👀🦠🔬 🌪️🔪 هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشیەکە بریتیە لە پیسبونی شوێن بە پیسایی پەلەوەری توشبو وە خواردنی هێلکەی پرۆتۆزواکە . وە پیسبونی کەرەستەو مەنهەلی ئاوو خۆراک پێڵاو و هەر کەرەستەیەکی تر کە پیسبوبێت بە پیساییەک کە پرۆتۆزواکەی تیابێت وە شوێنی تەڕو شێدار هۆکاری زیاتر تەشەنە سەندنی نەخۆشیەکەیە.😃😴 *دیاریکردنی نەخۆشیەکە: ١-نیشانەکانی پەلەوەری توشبو ٢- ئەنجامدانی توێکاری بۆ پەلەوەری مردو🔪✂️ ٣-پشکنینی پیسایی لە تاقیگە.🦥🔬 * پاراستنی پەلەوەر لە توشبون. ١-ڤاکسین کردن( بەداخەوە ڤاکسینی ئەم نەخۆشیە لە کوردستان بەردەست نیە) ٢-پاک راگرتنی شوێنی پەلەوەر و کەرەستەی ئاوو خواردن ٣-هەواگۆڕکێی گونجاو و ئاوی پاک ٤-تەعقیم کردن و پاککردنەوەی شوێنەکەیان . ٥-تێکەڵ نەکردنی راستەوخۆی پەلەوەری نوێ . *چارەسەر کردنی لەکاتی بونی حاڵەتی لەو شێوەیە پێویستە پەلەوەرەکە ببرێتە لای پزیشکی ڤێتەرنەری بۆ دیاری کردنی نەخۆشیەکەو پێدانی چارەسەری پێویست و گونجاو.💊💉
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
پەڵەی خوێن:🥚🥚🥚
پەڵەی خوێن لە هێلکەدا بریتیە لە پەڵەی بچووکی سوور یان قاوەیی باو کە دەتوانێت لەسەر زەردێنەی هێلکە یان سپێنەی هێلکە دەربکەوێت🩸🍥.
هۆکاری بوونی خوێن چیەلەناو هێلکەدا🪼🤔:
بەهۆی پچڕانی خوێنبەرە بچووکەکانی خوێن لەسیستەمی زاوزێدا لە کاتی پرۆسەی دروستبوونی هێلکە لە مریشکدا یان هەر پەلەوەرێکی هێلکەکەردا دروست دەبن.🦆🦜
ئایا ئەم حاڵەتە زیاتر لە چ تەمەنێکدا ڕوودەدات؟🤔🐥🐔
لەڕاستی ئەم حاڵەتە پەیوەندیدار نییە بەتەمەنەوە و لە هەموو تەمەنێکدا ئەگەری ڕوودانی هەیە.
ئایا ئەم حاڵەتە وەک نەخۆشی هەژمار دەکرێت؟🤔🪼
بەهیچ جۆرێک ئەم حاڵەتە وەک نەخۆشی هەژمار ناکرێت و نەخۆشی نییە
ئایا ئەو پەلەوەرەی ئەم حاڵەتەی هەبێت کێشەی تەندروستی هەیە؟😷😷
ئەم دیاردەیە دیاردەیێکی سروشتیە و ئەو پەلەوەرەی کە هێلکەکەی ئەم حاڵەتەی تێدا بەدی بکرێت پەلەوەرێکی تەندروستە و هیچ کێشەیێکی تەندروستی نییە🥰🥰
ئایا ئەم جۆرە هێلکەیە گونجاوە بۆ خواردن و پیتاندن؟🐣🍳
بەڵێ بوونی پارچە خوێنێکی کەم لەناو هێلکەدا
هیچ کاریگەری لەسەر کوالێتی هێلکەکە نابێت بۆ خواردن و بەرهەم هێنانی بێچوو،(تەنها لەکاتێکدا نەبێت کە ڕێژەیێکی زۆری خوێنی تێدا بێت)
*ئەوەی بیستراوە بەردەوام ئەوەیە کە بینینی خوێن لەناو هێلکەدا نیشانەی قۆناغەکانی سەرەتای دروست بوونی جوجکەیە لەو هێلکەیەدا🐥 بەڵام ڕاستی مەرج نییە وابێت ئەشێت نیشانەیێک بێت بۆ پچڕانی لولەیێکی خوێنی بچووک لە سیستەمی زاوزێی ئەو پەلەوەردا وەک ئەوەی لەسەرەوە باسمان کرد و خۆشبەختانە ئەو پەلەوەرە لەم کاتەدا پێویستی بەچارەسەری پزیشکی نییە و حاڵەتێکی سروشتیە😊🩸.
سلام علیكم
بە پێویستم زانی ئەو پۆستە بكەم ...!!!!!
وەك ئاشكرایە پار ساڵ نەخۆشی نوكاسڵی كە نەخۆشیەكی ڤایرۆسیە زۆربەی هەرە زۆری ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە ، وە زۆرترین پەلەوەری لە ناوبرد
قەل ،قاز، مریشك
ئێستا هەست دەكەم نەخۆشیەكی گواستراوەیەكی تر كە بە هامان شێوە زۆربەی ناوچەكانی گرتۆتەوە و بەخێوكاران توشی بوون ئەویش نەخۆشی كۆڕایزیە
كە نەخۆشیەكی بەكتریایە و گەر زوو فریای بكەوی لە سەرەتاكان الحمداللە چارەسەری هەیە و ئەوەندەی نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان كوشندە نیە
كە بریتیە لە سەر و چاو ئەستوربون و اتیهابات و قرخەو ئاوی چاو لوت و گیرانی پێڵوی چاو
سەرەتا خۆ پارێزیەكان :
شوێنیان مانەوەیان و كۆلی ئاو و دانیان بۆ تەعقیم بكەن و زوو زوو بۆیان بشۆن
شوێنی مانەوەی شەوانیان بۆ خاوێن و وشك و هەوائاڵوگۆر بكات و گەرمبیت
ئێواران زوو دایان بكەن و بەیانیان تا لای سەعات ١٠ بەریان مەدەن با تەواو خۆر بێتەدەر
چارەسەر :
من وەك ئەزمونی خۆم لەم دەرمانە باشترم بەكار نەهێناوە
بۆ كێشەكانی سنگ و سەروچاو ئەستوربون و كرخەو ئاوی لوت وە بۆ سكچوونیش باشە بەتایبەت سەلمۆنێلا
Nova flordox
بۆماوەی ٧ ڕۆژ لەسەر یەك
ئاوی تر نەخۆنەوە
كەوچك و نیوی چای بۆ لیترێ
بە ئاوی بەلوعە و گەرم نەبیت
بەر هەتاو نەكەویت
ئەوەندە بگرەوە ڕۆژەكە بیخۆنەوە
وە بۆ ئەوەی باشتر ئیش بكات دەتوانیت كەوچكێك لە چای لە مەلتیڤایتامینیش بۆ هەر لیترێ بكەیە ناوی
چاویان خاوین بكەوەو ٢ قەترە زەیتی زەیتونی تێبكەو جوان دەرروبەری چەوركە
گەر نەخۆش و ساغ جیا بكەیەوە باشتر
و بیدە بە هەردووكیان
وە ئەوانەی كە سەرچاویان تەواو ئاوساوە دەتوانیت بە خەستی دەرمانەكەیان پێ بدەی
بەس بەیانی و ئێوارە دوای نان
كەوچكی چای بكە ٣ بەش
یەك بەشی بكە ناو پەرداخێ لە دەرمانەكە
ڤایتامینەكەش بە هەمان شێوە زیاد بكە
بەشی ٢ سرنج ئاوی تێبكەو
بە سرنج بیخە دەمیەوە
زووتر چاك دەبنەوە
وە هەر بەو تەعقیمەی كە شوێنیانت ڕشاندوە
لە ستڵێكدا ٢ لیتر بگرەوە
بەیانی و ئێوارە بۆماوەی ٣ ڕۆژ
هەر دانەوە ٣ جار سەر بخە ناو ئاوەكەو دەریبێنەوە
بۆ ئەوەی اتیهابات و ئەستوربونەكە نەهێڵیت
كێشەی نیەو مەترسە
١٠٠جار خۆم كردومە وچاكبونەوەكە خێراتردەكات
ئەوانەشی كە پەلەوەرەكانتان الحمداللە ساغن
ئەم ماوە وەك خۆپاریزی ٣ بۆ ٤ ڕۆژ لەسەر یەك هەفتانە بەكاریبێنن بۆ ئەوەی دووربن لێی
چونكە بەڕاستی تەواو بڵاو بۆتەوە با نەبێتە هۆی زەرەرو زیان بۆتان
به سوپاسه وه وه رگيراوه
له Shamalkurda
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
بەکورتی هەرجارەو ئاشناتان دەکەین بەجۆرێک لە مریشک رەنگە کەسانێک ئاشنا بووبن پێشتریش
ئەم جارەیان باسی مریشکی ئەلیگۆرن دەکەین
مریشکی ئەلیگۆرن یان بەعەرەبی پێی دەلێن (الليغورن یان اللیجورن ) بەئینگلیزی پیی دەلێن leghorn
ئەم جۆرەی مریشک ئێستا لە زۆربەی وولاتانی دوونیا بەربلاوەو خۆی بەئەسل ئیتالیە ئەم جۆرەی مریشک چەند ڕەنگ و جۆرێکی لێ دەبیتەوەو گرنترینی و بەربڵاوترینیان ئەم جۆرەیانە کە سالانە ٣٠٠ هێلکە دەکات وە لە زۆر بەی کێلگەی پەلەوەری وولاتان گرنگی بەم جۆرەی مریشک دەدەن بۆ بەرهەمهێنانی هێلکە
کێشی کەلەشیرەکەی لە 2700 بۆ نزیکی 3 کیلۆ دەڕواو
کێشی مریشکەکەشی لەنێوان 2250 تا 2500 دەروا
بابەتی پەیوەندی دار: جۆرەکانی پەلەوەر
٢ ھەفتەی یەکەمی ژیانی جوچک گرنگترین قۆناغی گەشەکردنی ژیانیەتی
پێویستە خزمەتی باش بکرێن چونکە ئەجەنگن بۆ مانەوە لە ژیان و زۆر بە خێرایی ئۆرگانەکان و پەڕیان گەشە ئەکەن کە لە چاو تەمەنەکانیتردا خێراترین کاتی گەشەیانە
لەم تەمەنە ئیھمال بکرێن کە بەردی بناغەیایە دواتر بە ھیچ رێگایەک ناتوانیت نەقسیان پربکەیتەوە و بەرھەمێکی لاواز و ناتەندروست و مەناعە نزمت ئەبێت
لەم تەمەنەدا پێویستە ھەنێک خاڵی گرنگ رەچاو بکەین
کە بریتین لە:
١- پلەی گەرمی دایەنگا حەزانە کە گرنگترینیانە
بەم شێوازە
لەکاتی تروکانیان تا حەفتەی ١ ٣٠-٣٥ پلەی سیلیزی
حەفتەی ١ تا حەفتەی ٢ ٢٧-٣٢ پلە
حەفتەی ٣ تا حەفتەی٤ ٢١-٢٦ پلە
حەفتەی ٤-٥ ١٩-٢٣
ئەشتوانیت تەختەی گەرم کەرەوەی تایبەت بە جوچک بەکار بێنیت کە پێویست بەو دەستکاریانە ناکات وەک مریشکێکی کورک وایە کەی سەرمایان بوو ئەچنە ژێری و کە گەرمیان بووەوە دێنە دەرەوە
------------
٢- لە کاتی تروکان تا حەفتەی ٢ پێی پەلەوەر شلە پێویستە شتکی زبر دابخەیت تا بتوانن پێیەکانیان لەسەر ڕابگرن و قاچیان بڵاو نەبێتەوە
-----------
٣- زۆر کەس ئەو ھەڵەیە ئەکات لە کاتی تازە تروکانی جوچک سەریان ئەکەن بەناو ئاو/ ئەلکترۆلایت بۆ ئەوەی بەحساب فێرببن لەوێ ئاو بخۆنەوە و بیناسنەوە کە ئەوە شوێن ئاوەکەیانە بەڵام هەڵەیە و زۆربەی کات لە ئەنجامی ئەو سەر بە ئاوا کردنە برێک ئاو لەرێی لوتیانەوە ئەچێتە بۆری ھەناسەیان و توشی سالمۆنێلا-تەسەمومیان دەکات
——-
وا باشترە لەجیاتی ئاو ئەلێکترۆلایتیان بۆ بەکار بھێنیت تا وزەیەکی باشیان بداتێ و ناو ریخۆلەیان پاک بکاتەوە
وە شوێن ئاوەکەیان ھێندە گەورە نەبێت بکەونە ناوی چونکە جوچکەی تازە لەدایک بوو حەزیان بە شوێنی گەرم و تەڕە
ئەگەر شوێن ئاوەکەیان مەنھەلەکەێان گەورە بوو ئەتوانیت ھەڵمات یانیش پارچە بەردی بچوکی بخەیتە ناو تا بەس دەنوکیان جێی ببێت و نەچنە ناوی
-------------
پێویستە خواردنی باش و شایستەیان بۆ بەردەست بخەیت لە شەریکاتی باوەڕپێ کراو لە ژێر چاودێری کەسانی پسپۆر بەرھەم ھێندرابن لە جۆری Chick starter کە قۆناغی یەکەمی عەلەفی جوچکەیە و ڕێژەی پرۆتین و کانزاکان و ڤیتامینەکان و کالسیۆم تێیدا ڕێک خراوە تایبەت بە جوچک و زۆریشیان-coccidious- medicated یان ھەیە کە دەرمان کراون دژ بە نەخۆشی کۆکسیدیا کە لە جوچکەدا باوە و زەرەری زۆر لە گەشەیان دەدات
———————
٤- پاکو خاوێن راگرتنی شوێن و ئاویان و ھەوا گۆرکێی دروست و بە بەردەوامی چونکە لەو تەمەنە ھێشتان بەرگری لەشیان پەیدا نەکردووە بەرگەی کەروو و بەکتریا و میکرۆب ناگرن گەر کەمیش بێت
----------------
٥- واباشترە ھەمووی یەک تەمەن بن تا بتوانن ئاو خوارد بخۆنەوە ھەنێ کات جوچکەی گەورەتر رێگری ئەکات کە تەمەنیان جیاوازبن
بێگومان جوچکی بەر مریشک بە سروشتی باشتر و ئاسانترە تا حەدێک کە ھەردوو جۆرەکەش لایەنی باش و خراپی ھەر ھەیە بۆ پرۆژەی گەورە بە مریشک فریا ناکەویت و وەک خۆم گەر کاتم ھەبێت بەخێوکردنیان بە دەستی خۆم پێ باشترە لە مریشک گەر مریشکەکە دایکانەیەکی زۆر باش نەبێت
+ بارۆکەی تازە کرکەوتوو زۆر باش دایکەیەتی ناکەن بۆ جوچک
+ توخمات تا توخمات فەرقەکات لە دایکایەتی کردنیان ب جوچکەکان
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
سلام علیكم
ئایا خەڵووز زیاترە لە خواردنێك .....!
زۆربەی سەرچاوە زانیستیەكان باس لە گرنگی خەڵووز دەكەن بۆ تەندروستی پەلەوەر
بە پوختی هەندێ لە سودەكانی باس دەكەین
بەرزكردنەوەی ڕێژەی گەشكردن ، زیادكرنی كێشی هێلكەو باشتركردنی توێكڵی هێلكە
خاڵێ زۆر گرنگ كە تا ئێستا لە خواردنی تر نەمبیستوە
كە بریتیە لە باشتركرنی ماوەی ژیانی پەلەوەرەكە بە تەندروستیەكی باش
گرنگی بۆ سیستەمی هەرسی پەلەوەر
یارمەتی هەرسكردێكی باشتر ، دەركردنی ژەهر لە لەشی پەلەوەر ، كەمكردنەوەی ترشیەتی سیستەمی هەرس ،
زیاد كردنی بەكتریای سودبەخش لە ئەندامەكانی هەرسی
یارمەتی بۆ هێرشكردنە سەر مەشەخۆرەكانی ناوەوە وەكو كرمەكان
جیقنەی پەلەوەری بەشێوەیەكی ئاسای گازی ئامۆنیا دەردەدات كە ئەمەش پەنگی خواردەوە و هەوا ئاڵوگۆڕی نەكرد یاخود خاوێن نەكرایەوە زوو زوو دەبێتە هۆی هەلاوسانی سەر و چاو و كرخەو و ئاوی چاو لوت و كێشەكانی سنگ بە گشتی
بەڵام كاتێك خەڵووز دەخوات ڕێژەی ئەو ئەمۆنیایە لە جیقنەكەدا كەمدەبێتەوە و كەمتر توشبوون بە نەخۆشیان
لە هەمان كاتدا دیقەت بدەن دوای خواردنی جیقنەی پەلەوەر و توند و ڕەق دەبێت
كە ئەمەش نیشانەی تەندروستی و جیقنەی ئاسایە
خۆڵەمێش
پەلەوەر دەتوانێ وەك و حەمام كردنێك بەكاریبێنیت و زۆریش حەزیلێیەتی چینەی تێدا بدان
كە زۆر باشە بۆ پند و ئەسپێ و خاوێنبونەوەی پێست و پەڕەكانی
دەتوانیت لە شوێنێ دیاریكراو بۆیان تێكەڵی لمب و خۆڵ
بكەیت
تێبینیەك :
پێویستە خەڵووزو خۆڵەمێشی داربێت و ئەم دارە هیچ ماددەیەكی كیمیای و دەرمان و ڕەنگ و پلاستیكێكی پێوە نەبیت
لەجیاتی ئەوەی لە سەفرە و ماڵ ئەمانە فڕێی بدەی ئەتوانی لە بەردەمیان دابنیت و خۆیان بە پێی پێویست بیخۆن
هەم ژینگە پیس ناكەین و
هەم بەبێ مەسرەف حساب بكەی دەرمانێكی سروشتی بێ زیانیان پێبدەی وه ر گيرا وه له
ڕێزی براتان
شەماڵ كوردە
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
نەخۆشییەکی بەکتریایە توشی پێی باڵندە دەبێت بە تایبەت مریشک و کەڵەشێر دەبێتە هۆی بريين و ئه ستور بوونى پێیەکان و دروس بوونی قه تماخ لە
بنى پێ
بەمەش باڵندەكه توشى شه لين ده بيت و له پێ دەکەوێت
چاره سه ر :
💉🔬
نەخۆشيەكه به كترياييه و پيويستى به
ئەنتی بايۆتيکە
باشترين ئەنتی بایۆتیکیش
بۆ تەبەقە
به ده رزى له سنگى په له وه ره كه بدريت
بو ماوه ى ٣ رؤژ
رۆژانە جارێک
پەلەوەرەکە هیچ کێشەی نامێنێت
وه شوينى ته به قه بو ما وه ى ٣ رؤژ به يود
پاك بكريته
چۆن باڵندەوپەلەوەرەكانمان بپارێزین
ڕشاندنی شوێنی باڵندە كان بە ڤــــێــرکـــۆنـــ
ڕووپۆش كردنى زەوی به خۆڵ يان ورده دار یا چەڵتوکی برنج
به تايبه تى ئه گه ر شوێنیان زۆر ره ق بێت بۆ نمونە چيمەنتۆ بيت يان زۆر گه رم بێت ده بێت زەویەکەیان
بۆ روپۆش بکرێت
نابێت شوێنی پەلەوەرەکان تەرو شێدار بێت
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
یەکێکی تر لەهۆکارەکانی مردنی بێچو لەناو هێلکە
فەحس کردنی هێلکە لەتەمەنی 7 ڕۆژ بۆسەرەوە
كه دەبێتە هۆی صەدمە بۆ بێچو
لەبەرئەوەی بێچو لەوتەمەنە بەرەوسەر مێشکو چاوی دروست دەبێت
بەرکەوتنی ڕوناکی لەناکاو زیانی دەبێت
بۆیە واباشترە پیش ئەوەی بێچو کامل ببێت لەتەمەنی4یان5 ڕۆژ هێلکە لایتی لێبدرێت
تاوەکو بێچو زیانی بەرنەکەوێت
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
مریشکی appenzell ئەپێنزیلی سویسرا یان هەندێ پێی دەلێن ئەڵمانی بەس خۆی ئەسلی سویسریە ناوەکەشی لەناوی ناوچەی ئەپێنزلی سویسراوە ناونراوە
بابەتی پەیوەندی دار: جۆرەکانی پەلەوەر
*.
1.کەم خواردنی ئاو یان بڵێین دابین نەکردنی ئاو بۆ پەلەوەرەکان کەدەبێتە هۆی بەباشی خواردنەکە هەرس نەبێت بێتە دەرەوە بە وشکی لە کۆمەوە .
2.دانانی شوێنی ئاوەکەیان لەشوێنێک گەرم بێت یاخود دانەنانی ئاوێکی فێنک بۆ پەلەوەرەکان هۆکارە بۆ قەبزیو و نوسانی ڕیقنە بە کۆمی پەلەوەر .
3.ئەو عەلەفەی پێی ئەدەی یان هەرخواردنێکی کە وەک گەنم پێویستە بەباشی ورد کرابێت بەنزیکی وەک ئارد بۆی بە ئاسانی هەرسی بکات یان پێدانی ڕێژەیەکی زۆر عەلەف بە چوچک لەکاتی وەرزی گەرم هۆکارە بۆنو سانی جیقنە بە کۆمی جوچک.
4.ڕێک خستنی پلەی گەرمی بەرز بونەوەی پلەی گەرمی هۆکارە بۆ وشکبونەوە و نوسانی جیقنە بەکۆمەوە و هەناسە بڕکێ.
5..نەخۆشی e.coli کەهۆکارە بۆنوسانی ڕیقنە بە کۆمی جوچک لەسەرەتای هەفتەی یەکەمی تەمەنی کە هۆکارە بۆمردنی ڕێژەیەکەی زۆر جوچک.
6.پێدانی ڕێژەیەکی زۆری شەکراو بە جوچک دەبێت بەس یەکەم ڕۆژ دوای تروکاندن بدرێتێ ،کە هۆکارە بۆ نو سانی جیقنە بە کۆمی جوچک.
٭چارەسەر
.1.دابین کردنی شوێنێکی فێنک بۆی دوربن لە سترێس و گەرما
.2.دابین کردنی بەردەوامی ئاوی فێنک بۆ پەلەوەرەکانت
3.لەکاتی گەرما ڕێژەیەکەی کەم عەلەفی پێبدرێ هەتا بتوانی سەوزەی بدەیتێ یان گەنمی بۆبهاڕی بەس دەبێت کەمی بدەیتێ
.4.پێدانی ئەنتی بایۆتیک گونجاو
5.لێکردنەوەی جیقنەکە بەکۆمی جوچکەکەوە نوساوە بە هێواشی.
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
نەخۆشییەکی بەکتریاییە تووشی هەمووجۆرە باڵندەو پەلەوەرێک دەبێت بەتایبەتی مریشک وقەل و جوجکەکانیان .
ئەم نەخۆشییە دوو جۆری هەیە :ـ
شیوەی تووند :ـ کەتووشی جووجەلە بچوکەکان دەبێت .
شیوەی درێژخایەن :ـ کەتووشی جووجەلە پێگەیشتوەکان و پەلەوەر و،باڵندە گەورەکاندەبێت .
++++++++++++++++++++++++++++
هۆکاری نەخۆشییەکە :ـ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەکتریای سالمۆنێلای پلۆرەمە هۆی راستەوخۆی ئەم نەخۆشییە کەبریتیە لە میکرۆبێکی ناجووڵەی بارکە نێگەتیف.
+++++++++++++++++++++++++++++++++++
رێگاکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکە :ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم نەخۆشییە بەچەند رێگایەک دەگواسترێتەوە وەک
ـ هێلکە :ـ دانانەوەی ئەو هێلکانەی کە لە دایانەوە هەڵگری ئەم نەخۆشییەن .
ـ هەوا :ـ لە رێگای هەواوە بڵاودەبێتەوە بەتایبەتی لەو هەڵهێنەرانە کەوا چەندهێلکەیەکی هەڵگری ئەم بەکتریایەی تێدا تروکاوە .
ـ ئاو و ئالیک (خواردن) :ـ ئاو و ئالیکی پیس بوو بە پاشەرۆی پەلەوەرو،باڵندەی تووش بوو .
ـ قەفەس و سندووقی گواستنەوەی جووجەڵەکان کە هەڵگری ئەو بەکتریایانەن .
ـ کرێکارەکان :ـ تێکەڵ بوونی کرێکارەکان لەکێڵگەیەکی تووش بوو بە کێڵگەیەکی تر .
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە :ـ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گرینگترین نیشانەکانی کە لە جووجەڵە بەدیاردەکەوێت
ـ ئەگەر نەخۆشییەکە بەهۆی هێلکەی ترووکاوەوە بوو ئەوا جوجەڵەی مردوو دەبیندرێت لەناوهەڵێنگەکان .
ـ زۆر جار جووجەڵەی مردوو دەبێندرێ بۆی هەیە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی پێوەدیار بێت .
ـ بێهێزی جووجەڵە تووش بووەکان شۆربوونەوەی باڵەکانیان .
ـ ئاەزوو نەکردنی خواردن و دەرکەووتنی نیشانە ئیسهالی.
ـ بوونی جیقنەی سپی لەچواردەورەی کۆم .
ـ تەنگە نەفەسی .
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
نیشانەکان لە پەلەوەر و باڵندەی پێگەیشتوو :ـ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ کەمبوونەوەی بەرهەم هێنانی هێلکە .
ـ کەمی رێژەی پیتاندن و هەڵهێنان .
ـ بوونی جیقنە سپیلکە .
ـ لەپێکەووتن و بێهێزی .
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە :ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ پێدانی تتراسایکلین ، نیومایسین ، کلۆرامفینینکۆل ، پێکهاتەکانی سلفا
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
رێککارەکانی کە پێویستە بکرێت بۆ رێگری لە بڵاو،بونەوەی ئەم نەخۆشییە
ـ سەرەتا واباشە خاوەن هەڵهێنەرەکان ماددەی تەعقیم بەکاربهێنن لە گەڵ ئەو ئاوەی کە بۆ درووست کردنی رتووبە بەکاری دێنن لە هەڵێنەرەکان .
ـ پێش هێنانی جووجەڵە واباشە شوێنی بەخێوکردن بەجوانی تعقیم بکرێت .
ـ لەکاتی؟بونی ئەم نەخۆشییە واباشە رۆژانە ماددەی تعقیم کردن بەکاربهێندرێت بۆ،رێگری لە بڵاو بوونەوەی بەکتریاکە .
بەهیوای سوود بینین لە تەواوی بڵاوکراوەو رێنماییەکانمان وە ساغ سەلامەتی بۆ مال و سامانی هەموولایەک
لەگەڵ رێزی براتان د.حبیب یوسف .
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
هێلکە خۆراکێکی پێویستە بۆ تەندروستی مرۆڤ هەندێک جار لە کاتی شکاندنی هێلکە دوو جۆر پەڵە لە هێلکەدادروست دەبێت :
ـ پەڵەی خوێن کاتێک دروست دەبێت زەردێنەی هێلکە لەناو بۆری ڕەحم مریشک دێتە خوارەوە لە ناو بۆری رەحم موولولەی خوێنی باریک دەپچرێت لە کاتی هێلکە دانان دا بەشێک لە موولولەی خوێن دەێتە ناو زەردێنەی هێلکەوە .
ـ
پەڵەی خاڵی گۆشت لەکاتی هاتنە خوارەوەی زەردێنەی هێلکە لە بۆری ڕەحم دا لە مریشک دا هەندێک پارچەی شانە لە لایەن هێکەکەوە هەڵدەگیرێت لە بۆری هێکەدان دا دواتر دەچێتە زەردێنەی هێلکەکەوە بە پێی
(USDA , egg safety board)
ئەو هێلکانە پەڵەی خوێن یان پەڵیەی گۆشت یان تێدایە سەلامەتن و کاریگەری نی یە بۆ سەر تەندروستی بەڵام لە ڕووی چێژبینین زۆر کەس ناتوانێ بیخوات.
بەڵام خواردنی هێلکە بە کاڵی تەندروست نی یەو مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بە بەکتریای سالمۆنێلا...
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
📢باسکردنیک لەسەر نەخۆشی کۆکسیدیا
💎 ___سەرەتایەک ___ 💎
ناسراو ترین نەخۆشییە لای بەخێوکاران کە بەهۆی زیندەوەری تاک خانەی ( پرۆتزواوا ) توشی پەلەوەر دەبێت ، کۆکسیدیا دابەش دەبیت بەسەر ٩ جۆری جیاوازدا کە بە ئایمێریا ناسراون ،بێگومان کۆکسیدیا بە مردن کۆتایی دێت ئەگەر هەنگاوی چارەسەری گونجاوی بۆ هەڵنەگیرێت .
⚙هەر شوێنێک پەلەوەری لێبێت کۆکسیدیاشی لێیە تەنانەت لە تەندروست ترین پەلەوەریشدا کۆکسیدیا بوونی هەیە لە ریخۆڵەکانیدا !!!
ئەگەر هەیە بۆ تووشی ئەم پەلەوەرە تەندروستە نابێت ؟ ❓❓❓
✳زۆربەی پەلەوەرەکان بەهۆی بەرگری لاشەیانەوە بەرگرییان لەدژی کۆکسدیا بۆ دروست بووە و تووش نابن ، بەڵام هەندێ جار پەلەوەر بەرگری لاواز دەبێت بۆ کۆکسیدیا بەهۆی بوونی هەندێ نەخۆشی تر .
✳رێژەی ئەگەری تووشبوون بە کۆکسیدیا زیاد دەکات کاتێک بەباشی تەعقیم لەدژی کۆکسیدیا نەکەیت(فێرکۆن کۆکسیدیا لەناو نابات ) و شوێنی پەلەوەرەکانت خاوێن ناکەیتەوە یان پەلەوەرەکانت سترێسیان زۆرە بەهۆی ( گەرما ، زۆرییان لە شوێنی بەخێوکردن ، شەرکردنیان ، ترس ، گواستنەوەیان ، گۆرانکاری کەش و هەوا ، لەپرێکدا خۆراکییان دەگۆرییت ..... هتد ) .
❇❇❇❇❇❇❇❇❇❇❇
✴سوری ژیانی ئایمێریا (کۆکسیدیا )✴
♻ئایمێریا سووری ژیانێکی کورت و راستەوخۆی هەیە ، کاتێک پەلەوەرێکی تووش بوو ریقنە دەکات لەگەڵ ریقنەکەیدا کیس یان هێلکەدانەکان ( سێتسس و ئۆسێستس ) کۆکسیدیا دێنەدەرەوە کە هەر کیسێک ژمارەیەکی زۆر هێلکەی پیتێنراوی کۆکسیدیای لە خۆ گرتووە , ئەم کیسانە هیچ زیندەوەرێک تووش ناکەن بەڵام ژینگەیەی باشن بۆ گەشە و زۆربوون و بڵاوبوونەوە بۆ ئەوەی دواتر تووشکار بن .
💢بڵاو بوونەوەی تەنها ١ رۆژ بۆ ٢ رۆژی دەوێت لە پلەی گەرمی ٢١ پلەی سیلیزی بۆ ٣٢ پلەی سیلیزی لە کەشێکی شێداردا ، ئەم هێلکەدانانە یان کیسانە دەتوانن لە کەش و هەوادا بمێننەوە بۆ چەندان مانگ مەگەر بەر پەلەی ساردی بەرز یان گەرمی بەرز بکەون .
☣ئەم کیسانە کاتێک بەر ئاوی خواردنەوە یان خواردن دەکەون لە شوێنی بەخێوکردنی پەلەوەردا و دەچنە ناو سیقەتۆرەی پەلەوەرەکەوە بەرگی دەرەوەی تێدەشکێت وە کاتێک دەگەنە دوانزەگرێ ئەنزیمەکانی هەرسیان بەسەردا دەرێژرێت دەبنە تووشکاری کۆکسیدیا و بەپێی جۆرە جیاوازەکانی لەبەشە جیاوازەکانی ریخۆڵەدا جێگیر دەبن .
📌ئیتر بەزمەکە لێرەوە دەست پێدەکات خۆیان تا چوار وەچە زیاد دەکەن و هەزاران هێلکەی پیتێنراو دروست دەکەن لەناو کیسێکدایە لەرێگەی ریقنەوە فرێدەدرێنە دەرەوە ئیتر دەست دەکەن بە بڵاو بوونەوە بەهۆی راخەرەکانەوە(تەڵاشی دار، پووش ، کومبار ...هتد) ، گڵ ، خواردن ، ئاو یان قاچی پەلەوەرەکە خۆی یان قاچی بەخێوکار یان مشک ، جرج ، حەشەراتەکە ، هەروەها هەوا یان تۆز .
📌ئەم سوڕە زۆر خێرایە و هەفتەیەک یان کەمتری ئەوێت کە بەملیۆنەها کیس پر لە هێلکەی کۆکسیدیا لێ بەرهەم دێت ، ئەو پەلەوەرەی کە دەمرێت یان چاک دەبێتەوە هەرگیز کیسەکانی کۆکسیدیای ناو لاشەی نابێتە سفر واتە لەناو ناچێت .
کاتێک پەلەوەرێک تووشی کۆکسیدیا دەبیت قورسی و سووکی نەخۆشییەکە پەیوەستە بە ژمارەی ئەو کیسانەی کە لەناو لەشیدا شی بوونەتەوە و بڵاو بوونەتەوە ، پەلەوەر پێویستی بە ٢ هەفتە هەیە بۆ چاک بوونەوە بەڵام هەرگیز لەدەست کۆکسیدیا رزگاری نابێت .
کۆکسیدیا زیانی زۆر بە ریخۆڵە دەگەیەنێت و هەروەها توانای مژینی مادە خۆراکییەکان لە ریخۆڵەدا کەمدەکاتەوە ، کاردەکاتە سەر گەشە و توانای هێلکەکردن ، هەروەها وا دەکات ئەو پەلەوەرە زۆر بەئاسانی تووشی نەخۆشییە باکتریاییەکان ببێت .
♨♨♨♨♨♨♨♨♨♨♨
--جۆرەکانی کۆکسدیا (ئایمێریا )--
٩ جۆری سەرەکی هەیە لەوانە:
E.acervulina , E.brunetti , E.hagani , E.maxima , E.mitis , E.mivati ,E.necatrix , E.praecox , E.tenella .
💠💠💠💠💠💠💠💠💠💠💠
__نیشانەکانی کۆکسیدیا__
کۆبوونەوەی کۆکسیدیا لەبەخێوگەی جووجکداپێویستی بەکاتە تا دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار ، لەبەر ئەوە زۆر قورسە جوجکیک لە سەرەتای تەمەنیدا تووشی کوکسیدیا ببێت ، یەکەم نیشانەی کۆکسیدیا لە جووجکدا ئەوەیە کە کەم دان دەخوات کە خۆی ئاسایی هەتا جووجک گەشە بکات زیاتر دەخوات ، نیشانەیەکی تر ئەوەیە ریقنەکەی روون و بێ رەنگە یان هەندێ کات خوێنی لەگەڵدایە یان ووشکبونەوەی لاشەی بەتایبەت لە دەم و چاویدا دەردەکەوێت بەهۆی سکچونەوە ووشک دەبێتەوە ، لەوانەیە نەخۆشییەکە بە خاوی گەشە بکات یان زۆر بە زووی بیکوژێت بەپێی جۆری کۆکسیدیاکە دەگۆرێت ، لە مریشکی پێگەیشتوودا نیشانەی توشبوونی بە کۆکسیدیا ئەوەیە پێش وەخت بڕی هێلکە کردنی کەم دەبێتەوە یان هەر نایکات ، لەو توخمانەی پەلەوەردا کە قاچیان زەردە یان پێستیان خەردە رەنگە زەردەکە کاڵ دەبێتەوە سپی هەڵدەگەرێت بەهۆی ئەوەی کە ریخۆڵەیان خۆراک بەباشی هەڵنامژن ، پەلەوەری پێگەیشتوو کاتێک چاک دەبێتەوە و تەندروست دیار دەبێت دەبێتە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆکسیدیا بۆ پەلەوەرە گەنجەکان .
🌐🌐🌐🌐🌐🌐🌐🌐🌐🌐🌐
__ئاستەکانی نەخۆشی کۆکسیدیا __
نەخۆشی کۆکسیدیا کاتێک تووشی پەلەوەر دەبێت سێ ئاستی هەیە لەوانە :
١- کۆکسیدیای تووند :
خراپترین ئاستی کۆکسیدیایە لێرەدا ریقنەکەی سکچوونێکی خوێناوییە ، ئەم ئاستە زیاتر لە جووجکی ناو بەخێوگەدا روو دەدات کە بەهیچ جۆرێک تەعقیم لە دژی کۆکسیدیا نەکراوە (فێرکۆن کۆکسیدیا لەناو نابات )یان ئەو پەلەوەرە پێگەیشتوانەی کە لە ژینگەی دەرەوەدا تووشی کۆکسیدیا دەبن بەرگریان نیە بۆی .
٢- کۆکسیدیای درێژخایەن :
لەم ئاستەدا بەس لەو پەلەوەرانەدا دەبینرێت کە تەواو پەکیان دەکەوێت ئەوانەی تر هەڵگرن و هیچ نیشانەیەکیان پێوە دیار نییە .
٣- کۆکسیدیاس :
لەم ئاستەدا پەلەوەر هیچ نیشانەیەکی پێوە دیار نییە و بەرگری ووردە ووردە بەدەست هێناوە لە دژی کۆکسیدیا.
🌀🌀🌀🌀🌀🌀🌀🌀🌀🌀🌀
___کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی کۆکسیدیا___
هەرگیز کەس ناتوانێت نەخۆشی کۆکسیدیا لە
ژینگەی بەخێوکردنی پەلەوەردا نەهێڵێ بەڵام دەکرێت کۆنترۆڵ بکرێت بەم سێ پێوەرە :
١- بەرێوبردنێکی باش :
هەتا ژمارەی پەلەوەرەکانت زیاتر بێت کۆنترۆڵ کردنی کۆکسیدیا بەرێگەی فێڵ کردن بەرگری بۆ دروست دەکرێت ، هەرچی پەلەوەرە رووبەرووی کیسەکانی کۆکسیدیا دەبنەوە لە ژیانیاندا ، بەڵام باش بەرێوەبردنی ئەم پەلەوەرانە وا دەکات ووردە ووردە بەرگری دروست بێت لە دژی کۆکسیدیا بەم جۆرە دەوترێت فێڵکردن لە کۆکسیدیا ،هەتا ئەم رێگەیە سروشتیتر بێت پەلەوەرەکانت تەندروستتر دەبن .
بەرێوەبردنی باش دەست پێدەکات لە دابین کردنی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ بۆ پەلەوەرەکانت کەمی فیتامینەکانی ئەی ئی کەی و کانزای سیلینیۆم لە خۆراکدا هۆکارە بۆ تووشبوونی جووجکەکانمان بە کۆکسیدیا ، جگە لەوانە دەتوانین سپیناخ و کەرەووز دابین بکەین وەک سەرچاوەی فیتامین ئەی و کەی ، سەرچاوەیەکی تری فیتامین ئەی کولەکەیە ، باشترین سەرچاوەش بۆ فیتامین ئی گوڵەبەرۆژەیە .
بەدوورگرتنی خۆراک پێدەر و ئاوپێدەری پەلەوەرەکانت لە ریقنە و دڵنیابوونەوە لەوەی کە جوجکەکانت خواردنیان لەبەردەم نەبرێت هۆکارێکی ترەلە بەرێوبردنی باش چونکە کاتێک برسی دەبن خۆراک بوونی نییە دەنووک بۆ ریقنەی خۆیان دەبەن و دەگەرێن بۆ ئەو خۆراکانەی ژێر قاچیاندا دەیدۆزنەوە .
کۆنترۆڵکردنی کۆکسیدیا لە بەخێوگەی جووجکدا واتە دابین کردنی راخەری پاك و ووشک و تەعقیمکراو ،تەڵاشی تازە یان پوشی تازە ژینگەیەکی زۆر باشە بۆ کیسە کۆکسیدیایەکان لەبەر ئەوەی پلەی گەرمی و شێی و ئۆکسجین وادەکات کە ببنە تووشکەر بەڵام لەلایەکی ترەوە کاتێک ریقنە لەسەر ئەم تەڵاشانە کۆدەبێتەوە کیسی کۆکسیدیا زیاتر لە خۆ دەگرێت بەڵام هەروەها ئامۆنیا و باکتریا و کەروو لە تەڵاشەکەدا هەیە ئەو کیسانە لەناو دەبات .
هەندێک لە بەخیوکاران لە جیهاندا تەڵاشی ژێر پەلەوەرەکانیان ناگۆڕن لەبەرئەوەی ببێتە ژینگەیەک بۆلەناوچوونی کیسە کۆکسیدیاکان لەجیاتی ئەوە تەڵاشی تازەی دەکەن بەسەردا شەش مانگ جارێک لای دەبەن و وەک پەیینێک بەکاری دەهێنن بۆ باخەکانیان.
هەوڵبدە وەک بەخێوکارێک جووچک لە بەخێوگەدا بۆماوەی ٣ هەفتە بهێڵیتەوە لەدوای ئەوە ڕاخەری ژێریان بگۆڕەو تەعقیمی دژە کۆکسیدیایان بکە بەباشی(ڤێرکۆن کۆکسیدیا لەناو نابات).
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
_____ چۆن کۆکسیدیا بناسینەوە ___
چەند نیشانەیەکی سەرەکی ناسەرەوەی کۆکسیدیا:
١- پەلەوەر پەری خۆی گرژ دەکات و چالاک نییە .
٢- ریقنەیەکی بێ رەنگ یان خوێناوی دەکات .
٣- خواردن کەم دەخوات .
٤- کەم ئاو دەخواتەوە .
٥- وردە وردە ووشک دەبێتەوە جەستەی .
هەندێ نیشانەی تر لە پەلەوەری گەنجدا :
١-گەشەی خاوە .
٢-سکچوونی زۆرە .
٣- ژمارەی مردن زۆر دەبێت .
هەندێ نیشانەی تر لە پەلەوەری پێگەیشتوودا :
١-رێژەی هێلکەکردن دادەبەزێت یان هێلکە ناکات .
٢- رەنگی پێست و قاچی بەرەو سپی بوون دەروات بێ رەنگ دەبێت .
٣- کێشی زۆر لە دەست دەدات .
هەندێ فاکتەر بۆ قورس و سووکی کۆکسیدیا لەسەر پەلەوەر :
١- تەمەنی پەلەوەر ( کۆکسیدیا زۆر کەمە لەپەلەوەری بەتەمەندا ).
٢- ئاستی بەرگری پەلەوەر .
٣-بۆ ماوەیی پەلەوەر و بەرگری بۆ ماوەیی .
٤- خۆراکی هاوسەنگ .
٥-لەکاتی کۆکسیدیادا نەخۆشی تریش سەرهەڵبدەن .
٦- ژمارەی ئەو کیسە کۆکسیدیایانەی کە بوونیان هەیە لە ژینگەکەدا .
٧- جۆری ئەو کۆکسیدیای کە هەیە لە ژینگەکەدا .
🔵🔵🔵🔵🔵🔵🔵🔵🔵🔵🔵
_چارەسەری سروشتی لە دژی کۆکسیدیا _
هەندێک گیادەرمانی توێژینەوەیان لەسەرکراوە کەدژی کۆکسیدیا کاردەکەن وەک:
نەخالەی گەنم، زەیتی کەتان, رۆنی ماسی ، هەندێک جۆری زەردە چەوە ، ئۆریگانۆ ، ئاکیناسیا ، چای سەوز ، دەردراوی مزرەمەنیەکان ، باکتریای سوودبەخش و خۆراکی باکتریای سوودبەخش .
لەکاتی بەکارهێنانی گیادەرمانیەکان لە دژی کۆکسیدیا ئەم خاڵانە لەبەر چاو بگرە :
٠مەرج نییە هەموو گیادەرمانیەک کار لەسەر هەموو جۆرێکی کۆکسیدیا بکات .
٠لەوانەیە هەندێکیان تەنها بەرگری جەستە بەرزبکەنەوە .
٠بەکارهێنانی گیادەرمانیەکان پێویستیان بە ئەزموون رێژەی راستی بەکارهێنان هەیە ناکرێت لە خۆمانەوە هەر برێکمان پێ خۆش بوو پێیان بدەین .
لەکاتی بوونی کۆکسیدیادا سرکەی سێوی سروشتی زیاد بکە بۆ ناو ئاوی خواردنەوەیان بۆ رێگری کردن لە پیس بوونی ئاو بەهۆی کۆکسیدیاوە بە رێژەی ١٥ سیسی بۆ ٤ لیتر ئاو .
☑☑☑☑☑☑☑☑☑☑☑
چۆن لەکاتی کۆکسیدیادا لاشەی پەلەوەرەکانمان پاک بکەینەوە:
٠ ڕێگایەکی زۆر باش بۆ قەڵاچۆکردنی کۆکسیدیا لە ریخۆڵەی پەلەوەر و جوچکدا بەکارهێنانی شیری ووشکە ،چونکە ئاسایی شیری وشک لاکتۆزی تێدایە کاتێک دەگاتە ڕیخۆڵەی پەلەوەر یان جووچک یەکسەر فڕێی ئەداتە دەرەوە چونکە ناتوانێت مادە خۆراکییەکانی بمژێت بێگومان لەگەڵ کۆکسیدیاکان.
پڕۆسیجەرەکە بەم شێوازەیە نیو کیلۆ شیری ووشک دەکرێتە لیترو نیوێک لە ئاو کەبۆماوەی ٧ ڕۆژ پێیان ئەدرێت بەڵام بیرت بێت کە ئەبێت ئاویشیان بۆ دابنێیت چونکە لەکاتی کۆکسیدیا پەلەوەر ٣ ئەوەندە ئاو دەخواتەوە وەک لەکاتی ئاسایی خۆی ،ڕۆژانە دەبێت ڕاخەرەکەیان بۆ بگۆڕدرێت.
باشتروایە مانگانە جارێک بەم شیوازە شیر بدرێت بە پەلەوەر تەندروست بۆئەوەی هەرچی لەڕیخۆڵەیدا کەڵەکەبوە فڕێی بداتەدەرەوە.
🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
٠٠٠ بەکارهێنانی دەرمان لەدژی کۆکسیدیا...
بەکارهێنانی دەرمان هەرگیز جێگرەوەی بەڕێوە بردنێکی باش نییە واتە بەخێوکار نابێت واز لە بەڕێوەبردنی باش بهێنێت لە پێناو بەکارهێنانی دەرماندا، کۆمەڵێک دەرمانی دژە کۆکسیدیا هەیە لەئێستادا
دوو جۆر دەرمان هەیە :
یەکەمیان بۆ رێگرییە
دووەمیان بۆ چاک بوونەوەیە
Coccidiostats
ئەم جۆرە دەرمانە بەکرداری فێڵکردن لە کۆکسیدیا وا دەکات جووجک تووش ببێت و بەرگری پەیدا بکات .
Coccidiocides
ئەم جۆرە دەرمانە کۆکسیدیاکە لەناو دەبات .
ئەوەمان زانی دوو جۆر دەرمان هەیە بۆ بەرگری و لەناوبردن ، ئەتوانرێت جۆری دووەم بەبری کەمتر لە بری خۆی بەکار بێت بۆ مەبەستی بەرگری .
باسکردنی هەندێک دەرمان :
١-ئەمپرۆلیۆم پێکهاتەی سیامینی هەیە فیتامین بی یەک واتە چۆن؟
کاتێک کۆکسیدیا خۆی زۆر زیاد دەکات لە لاشەی پەلەوەردا وەرگرتنی فیتامین بی یەک رادەگرێت ، ئپرۆلیۆم رێگری دەکات کۆکسیدیا خۆی زۆر زیاد بکات ، ئەوەش بزانە ئەمپرۆلیۆم زۆر کاریگەر نییە بەراوورد بە دەرمانەکانی تر کە دژی هەموو جۆرەکانی کۆکسیدیا کاردەکەن ، ئەوەش بزانە نابیت فیتامین و ئەمپرۆلیۆم پێکەوە بەکار بێت .
٢- سولفا بێگومان بە پاودەر و شل هەیە لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەکرێت ، باشترین جۆری کە زیان بە پەلەوەر نەگەیانێت ناوی
sulfadimethoxine
کە ناوی تیجارییان Albon یان Di-methox ە ،لەکاتی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە سولفایان تێدایە ووریابە زۆر بەکارنەیەت چونکە پەلەوەرەکە تووشی ژەهراوی بوون دەکەن ، دوای بەکارهێنانی سولفا بۆ ماوەی ١٤ رۆژ گۆشت و هێلکەیان مەخۆن .
🔔کۆتا شت ئەوەیە کە مژدەت پێبدام بەوپەری خۆشحاڵییەوە لە ئێستادا کوتان لە دژی کۆکسیدیا هەیە بە ویستی خوا لە پۆستی تایبەتدا بەتەواوەتی باسی دەکەم .
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
بسم للە لەمەودوا پێویست ناکات سەردانی بەیتەریە بکەیت بۆ کڕینی حەب و عیلاج ئاوی توێکڵی هەنار باشترین چارەسەرە بۆ هەموو نەخۆشیەکانی پەلەوەر وەک:
١-جیقنە سەوزە
٢-جیقنە سپیلکە
٣-تەنکە نەفسی
٤-گرژبوون و بێ تاقەتی
٥-نەخوارۆنی خۆراک
٦-ئیلتیهاباتی سینگ وەهەر نەخۆشیەک کەهەستت پێکرد بەکاری بهێنە
چۆنیەتی ئامادەکردن توێکڵی هەنار دێنی لە عەساڕەی دەدەیت وەک لە وێنەکەدا دیارە پاشان ئاوی تێدەکەیت بۆ ماوەی ٦کاتژمێر دایدەنێیت پاشان بە سرنج یان بە پەرداخ دەیدەیت بە پەلەوەرەکەت باشتر وایە ٦کاتژمێر پەلەوەرەکە هیچی نەخواردبێت تەنها بە دووجار یان سێ جار پێدانی ئەو گیراوەیە کۆتایی بە نەخۆشیەکە دێت یان کە بتوانێت با پەلەوەرەکان بۆخۆیان لێی بخۆنەوە من چەندین ساڵە تەنها ئەو چارەسەرە بەکار دێنم تا ئێستا دەرمانی پەلەوەرم نەکڕیوە وە پەلەوەرەکاتم تا ئێستا سەلامەتن و لەمردن دورن الحمد لله لەبەر خاتری خوا پێتان دەڵێم تۆی بەڕێزیش کە پەلەوەرەکانت نەخۆشن هەر ئێستا بێ ڕاوەستان گیراوەکە ئامادەبکە
ان شاءالله لەماوەی ٢٤کاتژمێردا ئەنجامەکەی دەبینیت تێبینی:بۆ هەموو تەمەنەکانی پەلەوەر گونجاوە تۆی بەڕێز وەک و وەفایەک ڕێز لە ماندووبونمان بگرە کۆمێنتێکمان بۆ جێبێڵە وە پۆستەکەش شەیربکە براتان پشتیوان خاوەنی هەڵێنەر و مەفقەسی پشتیوان لە ڕانیە
والسلام علیکم
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
👉السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ✋
کێشە ی ئەوەت ھەیە مریشکەکانت ھێلکەی خۆیان دەخۆنەوە؟؟؟
کێشەی ئەوەت ھەیە کاتێک مریشکت کورك دەبێ ھێلکە کان کەمدەکات وھێلکەکان دەخواتەوە؟؟؟
باشترین چارەسەرکە خۆم بۆمریشکەکانم بەکارم ھێناوە ئەم جورەیە
AVITONE
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
♦️کۆکسیدیۆسیس:
نەخۆشیەکی مشەخۆریە کەبەهۆی مشەخۆری کۆکسیدیاوە توشی پەلەوەر و ئاژەلی مالی و ئاژەلە
کێوییەکان دەبێت
♦️ئەم مشەخۆرە لە ریخۆلەی پەلەوەر و ئاژەلەکان دەژیت بەهۆی مژینی چینی ناوەوەی ریخۆلە لە لایەن ئەوکرمەوە دیواری ریخۆلە برین دار دەبێت بەمەش ریخۆلە ناتوانێت ئەو خواردنە هەرس بکات بیمژێت کە
پەلەوەرەکە ئەی خوات
بۆیە پەلەوەرەکە تووشی لاواز بون و سینگە تیژە دەبێت
♦️ئەم مشەخۆرە حەوت جۆری هەیە کە ئەمانەن
Eimeria Acervulina - E.brunetti - E.maxima
E.mitis - E.necatrix -E.tenella -E.praecox
🔴 نیشانەکانی نەخۆشییەکە:
🔥 کەم بوونەوەی کێشی لەش و سینگە تیژە
🔥 سك چوونی بەردەوام و رەنگی پاشەرۆی پەلەوەرەکە دە گۆردرێت بۆ قاوەیی یان زەردێکی کال
🔥 بینینی خوێن لەگەل پاشەرۆی پەلەوەرەکە
🔥 بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەشی پەلەوەرەکە
لەگەل کەم کردنی هێلکە لە پەلەوەری هێلکەکەر دا
چارەسەر 🩺🔬💉:
✍️
رەسمی دەرمانی نەخۆشیەکە لە کۆمنت داوای بکە
✍️چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو دەرمانە
یەك سی سی بۆ یەك لتر ئاوو
بۆ ماوەی دوو رۆژ
✍️مانگانە پێویستە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی پەلەوەر تووشی ئەم نە خۆشیە نەبێت
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
مشە خۆرە ناوەکیەکان ـ کـــرم 🐛🐛🐛🐛
مشە خۆرە ناوەکیەکان لەچەند جۆرێکن و کاریگەری راستەوخۆ دەکەنە سەر ژیانی پەلەوەر دووجاری زۆر جۆر نەخۆشی دەکەن . وەک
ـ سینگە تیژە ـ سینگە پووتە .
ـ ئارەزوو نەکردنی خواردن .
ـ کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەم هێنان .
ـ سترێس و نامورتاحی لە پەلەوەر .
ـ کەم کردنی توخمی نێرینە .
ـ مردنی جوجکە لە نێو هێلکە .
ـ لاوازبوون و بێ هێزبوون .
نیشانەکانی بوونی کرم لەلەشی پەلەوەر 🐛🐛
ـ لاوازبوونی پەلەوەر و زیاد نەکردنی .
ـ زۆر جار پەلەوەر دەرشێتەوە .
ـ ئارەزوو نەکردنی خۆراک .
ـ بوونی کرم و هێلکەی کرم لە جیقنەو پاشەرۆی پەلەوەر .
ـ توش بوون بەسینگە پووتە .
ـ بوونی لرخە و لیکی بەردەوام .
ـ هەست کردن بە کەفاوی بوونی پاشەرۆ .
ـ زۆر هەست دەکەی پەلەورەکە رادەوستی و بێ ئاگایە.
ـ دەندوک دان لە کۆمی .
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
"بسم لله"
زۆرێک لەو بەڕێزانەی کە پەلەوڕیان هەیە لەگەڵ ڕێزم ئەوانەی شارەزانین زۆر جار دەبیستم دەڵێن لەفڵان شوێن یان فڵان کەس پێش ئەوەی هێلکە لەناو هەڵهێنەر دابنرێت یان لە ژێر پەلەوڕ دەزانن کە تۆو دارەیان بێ تۆوە،بەڕێزان لەهیچ وڵاتێک و لەهیچ شوێنێک نا زانرێت هێلکە تۆودارە یان بێتۆوە،هەرکەسێکیش ئەو قسەیە بکات ڕاست ناکات، تاوەک چەند ڕۆژێک لەناو هەڵهێنەر یان ژێر پەلەڕ دانەنرێت،یان خود هێلکەکە نەشکێنرێت و بەودری سەیر زەردێنەکەی نەکرێت.
انجا زۆرێک لە و بەڕێزانە کە وڵاش و تۆ تێکەڵ دەکەن وادەزانن وێڵاشەکە تۆوەکەیە.بەڕێزان سەیری ووێنەکە بکەن زۆر جوان دیارە کامە تۆوە و کامە وێڵاشە
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
سڵاو خوای گەورە لە هەموو لایەک❤️
دەرمانێکی تا بڵێی بەسودم بۆ هێناون ئەویش (OXYTETRA) یە
ئەم حەبە بەکار دێ بۆ نەخۆشیەکانی(پژمین. ئیلتیابات. قرخە)
شتێکی تا بڵێی چاکە بەکاری بێنن انشاللە بە پشتیوانی خوا سودێکی یەکجار زۆری لێ دەبینن
سەلامەتی بۆ هەموو لایەک❤️
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
***** نەخۆشی کۆلێرای مریشک *******
** کولیرا الدجاج ـ Fowl Cholera ***
نەخۆشییەکی بەکتریایی زۆر بڵاوە تووشی هەموو جۆرە پەلەوەر و باڵندەیەک دەبێت لەمریشکدا نەخۆشییەکە دووجۆری هەیە قۆناغی تووند و قۆناغی درێژخایەن
بەزۆری ئەم نەخۆشییە تووشی مریشکی تەمەن چوار مانگ بەسرەوە دێت .
***********
هۆکاری نەخۆشییەکە :ـ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ بەکتریای پاستۆرێلا مالتۆسیدایە کۆمەلەی بارگە نێگەتیڤەکانە کەلەسەرەوەی بەشی کۆئەندامی هەناسە جێگیر دەبیت .
***********
رێگاکانی گواستنەوەو بڵاو بوونی ئەم نەخۆشییە :ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ باڵندەی کێوی و قرتێنەرەکان .
ـ خۆراکی پیس بوو بە دەدراوەکانی باڵندەی تووش بوو .
ـ کەلو پەلی کەسانی بەخێوکەر.
ـ برینەکانی پێست .
ـ تەپو تۆز .
*************
نیشانەکانی نەخۆشییەکە :ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ سکچونێکی ئاوی رەنگ سەوز و کەسک و کەم خواردن .
ـ بێهۆشبوون و گڤبوونەوەی پەری باڵندە .
ـ شین هەڵگەرانی پۆپیتە و گوارۆکە پاش ئەستووربوونیان .
ـ گرانی هەناسەدان و هاتنەخوارەوەی دەردراوێکی چڵمی لە لووت و جیق کردنی چاوو .
ـ ئەستووربوونی جگەر و هەوکردنی هێلکەدان .
**********
چارەسەر و خۆپارێزی :ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ گرنگی دان بە پاک و خاوێنی شوێنی بەخێوکردن .
ـ هەوڵدان بۆ تعقیم کردنی شوێنی بەحێوکردن بەلایەنی کەم هەفتانە دووجار .
ـ تاکو دڵنیانەبی لەاغ و تەندرووستی پەلەور مەهێنە نێوپەلەوەرەکانت .
**************
چارەسەر ورێگری :ـ
ــــــــــــــــــــــــــــ
بە بەکارهێنانی دژە تەنەکانی وەک :ـ
ـ تتراسایکلین .
ـ ستربتۆماسین .
ـ ئاوێتەکانی سلفا
بەهیوای سوود بینین لە تەواوی زانیاری بابەتەکانمان
براتان د.حبیب یوسف .
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
بەهیوام زۆرترین خەڵک سوود لەبابەتەکانمان ببینن،،بۆئێوەی ئازیز پۆستەکەین❤
٭بابەت چۆنیەتی دروست بونی جوجەڵە لەناوهیلکە:-
-بیگومان وەک هەموومان ئەزانین پیویستە هیلکە لەهەڵینگا بە نوکی باریک دانریت لای پانەکەشی بکەویتە سەرەوە ،
----------------------------------------------------------
٭ کیشی گونجاو بۆهیڵکەی مریشکی لیکهۆرن سپی 🐔🐔
مریشک خۆماڵی🐓 60--50گرام بیت ،
ڕیژەی شێ☔☁ پیویستە لەسەرەتادا65--55بیت،، بەڵام لەکۆتایی ڕۆژەکانی هەڵێنان(21--18) پێویستە ڕێژەی شێ 85--80 بەپێچەوانەوا،،جوجک ناڕێک وناکام ئەبێت" وەپلەی گەرمیەکەشی پێویستە دابەزێت بۆۆ 33.5پلە☀
٭پلەی گەرمی مەفقەص،،37.5تاکــو 37.8 بەپیچەوانەوە کەمتر بێ جوجەڵە ناکام ناتەواو دروستەبێ،،
٭چونکە لە18 ڕۆژی تەمەن جوجەڵەکە دروست بوە تەنها بەهۆی خۆڕاک خواردن وهەواگۆرکی وڕیژەی شێ قەبارەی جوجەڵە گەشەبەخۆوە ئەبینیت لە تەمەنی 20 ڕۆژێ کامڵ ئەبێ،،💙
٭ لە20--21 ڕۆژێ واتە ڵەبیستەم ڕۆژ بەماوەی [24] سەعات پیچەوانەی میلی کاتژمیر جوجەڵە دەستەکات بە شکانی هیلکە دیتەدەرەوە.❤️
٭زیاتر وردە کاری هەڵینان مەبەستمە باس کەم هەموو هیلکەیک ئاوایە ئیمە جوجەلەی مریشکمان بەنمونە هیناوەتەوە زەردینە دووبەشە:- لەکاتی دروست بون بەشیکی گەورەی ئەبیتە جوجەڵە و ئەپیتینریت بەشیکی کەمیش ئەبیتە خۆڕاکی جوجەڵە،
٭ولەکۆتا ڕۆژەکان ئەیخوات تاکو نەمریت بۆیە واپیویستەکات کەتازە بەچکە هەلدینێ شەکراو،،یاخود دۆشاوی خوورما،، یاخود هەنگوین لەئاو بتوینیەوەو پیان بەیت،
هاوشیوەی مناڵ بۆئەوەی ڕیخۆلەی لە خوڕاکی خوراو کە خوینە پاک بیتەوە بەمەش ڕیژەی گەورەبون بالندەی تازەهەڵهاتوو زیاتر ئەبێ.💚
----------------------------------------------------------
★سەرەتای دانانەوەی هیلکەی مریشک بەنمونە لەهەلینگادا:-
1-چەند گۆڕانکاریەک ڕوو ئەدات لە 24 کاتژمیری یەکەم لەدانانەوەدا .
2-لەماوەی چوار کاتژمیری یەکەمی دانانەوە (دڵ) بۆریەکانێ خوین دەستەکەن بەدروست بوون.💜
3-دوای 12 کاتژمیر لەدانانەوەی هیلکە دڵ دەستەکات بەلیدان سوری خوین دەست بەئیش ئەکات بۆریەکانی خوین پەیوەندی بەتورەگەی زەردینەوە ئەکەن.
4-لەماوەی 18 کاتژمیری دانانەوە کەناڵی هەرس دروستەبیت.
5-لەماوەی 20 کاتژمیری ئەوەڵ بربڕەی پشتی باڵندە دروست ئەبێ.
6-لەماوەی 21 کاتژمیری ئەوەڵ سەرەتای پیکهینانی کۆئەندامی دەمارە .
7-لەماوەی 22 کاتژمیر دوای دانانەوەی هیلکە ئنجا تازەبەتازە سەر دروستەبیت.
8-لەماوەی 24مکاتژمیرلەدانانەوە ئینجا چاو دروستەبیت.💛
9-ڕۆژی دووەم/لە 25 م کاتژمیر سەرەتای دروستبونی گوویەکانی باڵندەن .
10-ڕۆژی سیهەم/لەکاتژمیر شەست 60 سەرەتای دروست بونی لووتە.
11-لە کاتژیر 62 سەرەتای دروست بونی قاچەکانە.
12-لەکاتژمیر 64 باڵەکان دەستەکەن بەدروست بون خیرای کۆئەندامی سوران زیائەبێ.💚
13- ڕۆژی چوارەم/ زمان دروستەبێ لەم ڕۆژە هەموو ئەندامەکانی لەش دیارئەبن بۆریەکانی خوین بەچاوی ئاسایی لەدەرەوەی هیلکە بەهۆی ڵایتک ئەتوانڕێ ببینریت.❤
14-ڕۆژی پینجەم ئەندامی زاوزی دروستەبێ و جیائەکریتەوە رەگەز دیاری ئەکریت دڵ شیوەی دیاری خوی وەرەگریت .
15-ڕۆژی شەشەم:- دەنوک لەم ڕۆژە دروستەبیت .
16-ڕۆژی حەوتەم لەش گەشەئەکات بەشیوەیکی خیرا .🕊️
17-ڕۆژی هەشتەم تووک دروستەبێ 😁
18-ڕۆژی نۆیەم دەنوک ڕەق ئەبێ و پەنجەکانی قاچ لیکتر جیائەبنەوەو.
19-ڕۆژی یانزەهەم ڕیخۆلەکان لەناو تورەگەی زەردینە دیارئەبن بەهۆی گەشەکردنی خیراو بەرچاو.
20-ڕۆژی سیانزەهەم ئیسکە پەیکەر دروست ئەبێ بەتەواوی بەشیوەی ئیسک زۆرینەی پەندامەکانی لەش لەیکتر دورئەکریتەوە لیک جیائەبیتەوە.🍁
21-ڕۆژێ چواردەهەم جوجەڵە یاخود کۆڕپەلە ئەسوریت ....!! لەتەوەری دریژی هیلکە بۆڵای پانی هیلکە .
22-ڕۆژی حەڤدەهەم سەری بەتەواوی ئەسورینی تاکوو دەنوکی ئەچیتە ژیرباڵی ڕاستی بەئاراستەی بۆشایی هەوایی لای پانی هیلکە.🥚
23-ڕۆژی نۆزدەهەم تورەگەی زەردینە دەست بەکشانەوە ئەکات جوجەڵە دەستەکات بەخواردنی زەردینەکە لەتورەگەکە وەک خۆڕاک بەکاری ئەهینیت.💜
24- لەڕۆژی بیستەم 20 جوجەڵە تەواو لەئامادە باشیدایە دەنوکی لەڵای پانی هیلکە پەردەی هەواکە ئەدرینێ هەوای پیویست هەڵەمژیت ،،وەلەماوەی[ 24 ]کاتژمێر کەکۆتا ڕۆژیەتی!! هیدی هیدی دەستەکات بەشکانی هیلکە بەدەنوک .💙
----------------------------------------------------------
☆بۆیە زۆرینەی جار واباشترە هیلکە بەرلەدانانەوە [بشۆردریت] یان لەئاو هەڵکیشریت بەمەش ڕیژەی هەلینان بەرز ئەبیتەوە بەتایبەت لەهیلکەی قەل --قاز--مراوی بەپیچەوانەوە زۆر جار جوجک ناتوانێ هیلکە بشکینێ سەرەنجام ئەخنکیت لەناو هیلکە .💚
★بەڵام ڵە غەندورو کۆکتیڵ واباشە بەرلەهەلنیشتنی دایک بە ئاوپرژین بکریت (دوو-2) ڕۆژ بەرلەهەلینان بەئاویک شلەتین دوبارە ئاو پڕژین بکریت ئەمەش تەجروبەمان کرد لەسەر کۆکتیلی برادەریکی نزیکم خۆشبەختانەهەرهەموی هەلهینا 🐦
----------------------------------------------------------
ئازیزان ئەم پۆستە لای خۆتان(نسخ")کەن ئەکاونتەکانم ئەسووتێت،، بازانیاریەکان بمێنن خەلک سودی لێوەرگرێت،، گەرپۆستیشتان کردەوا، ئاماژەیک بچوک بەناوی ئێمەش بەن سوپاستانەکەم"
بەهیوای سودبینین....
دکتۆر ســـاڤـــیــۆ موبالا...
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
نموونەیی:-
1- پشتی سەر تاوەکو کۆتایی مل سەرپشت بەشێوەی قەوص یان کەوان وابێت،
2-پێویستە سینگی خڕ وکەوانەیی بێت،سینگی بەرزبێت، بەشێوەیەک سەرپشتی مریشک لەسنگی بدات،
3-کلکی گــەش وگەورە وکــەوانەیی بێت بەتەواوی بڵاوبوبێتەوا ،
4-باڵەکانی تەواو شۆڕبێت،ئەمەش نیشانەی توخماتی ڕەسەن،،بەهێزی [لەفسیت--تسین] وپڕڕبون لە نێری وهۆڕمۆن دەرئەخات،ئاماژەی تەڵقیحی باشی هیلکەیا بۆدانانەوەو پیتاندن"
5-پۆپینە،، سیفات نیا بەڵام جوانیەکی تایبەت بەکەڵەشێر ئەبەخشێت، بەپێی حەزی بەخێوکار شێوازی هەزاری خوازڕاوترە، بەڵام گەورەیی پۆپنە ئاماژەی زاڵ بوون و هۆڕمۆنی نێرینەو تەڵقیحی سەروی %95 ـە،
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
کە جوجکە لە هێلکە هاتە دەر وە وشک بویەوە
ئەم پێویستیەکانی بۆ دابین بکە
1:- حەزانە ئەگەر نە بوو کارتۆنێکی هێلکە وە دانانی گلۆپێكی سور یان زەرد وە ڕەچاوو کردنی سەلامەتی جوجکەکان و نەسوتانیان بە گلۆپەکە وە پلەی گەرمی 35 بۆ 38 بێتت وە دابین بکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەشەوو بەڕۆژ نابێ لەسەریان بکوژێتەوە نەکوو سەرمایان ببێ دوایی کە تەمەنیان بوە 3 حەفتە
پلەی گەرمیان بۆ بکە 30 پلەی گەرم .
2:- دوای ئەوەی کە جوجکە لە هێلکە هاتەدەرەوە و ووشك بویەوانێ ئەوە پێویستە دەرمانی تایبەت هەیە بۆ بەهێز کردنی جگەر و دڵ و مێشک و کۆ ئەندامی هەرس کردن .ئەوەی بۆیان بکەیە ناو ئاو بۆ ماوەی 12 سعات بەس ئەو ئاوەیان لە پێشیان بێت بۆئەوەی بە باشترین شێوە گەشە بکەن .
ئینجا دوای تەواو بونی 12 سعاتەکەی تێر ئاوەکەیان تێریان خواردۆتەوە لەو ئاوە وە ئامادەن بە باشترین شێوە بۆ خواردن و چالاکن.
ئینجا عەلەفی( باراش رەقم 1 )یان پێدەدەی کەتایبەتە بە گۆشت و هێلکە.بۆیان دەهاڕی بۆ ئەوەی بەئاسانی تێری لێ بخۆن و گەشەیەکی باش بکەن.
3:- عەلەفی باراشی رەقم 1 ی بۆ بهاڕە بە عەسارە تا بەئاسانی بتوانن تێری لێبخۆن و گەشەیەکی بەردەوامی جوانیان هەبێت.نابێ هیچ کاتێ خواردنیان لێ ببڕێت.دوای دوو هەفتە عەلەفیان بۆ مە هاڕە دەنووکیان گەورە بوە بە خۆیان دەتوانن بە ئاسانی عەلەفەکە بیلخۆن.
4:- لە پێنج ڕۆژی دووەمدا پێویستە دەرمانی مەناعە و قوەتیان بدەیتێ بۆ بەهێز بوونی لاشەیان و تەندروست بوونیان.
5:- لە رۆژ یازدەهەم دەرزی ڤاکسینی بن باڵیان لێبدە .
هەر وەک خۆم تەجروبەم هەیە لۆتان باس دەکەم
بەڵکوو ئێوەش سودی لێ ببین.
ئەمن عەلفی( باراش 1 ) یان دەدەمێ
دەرجە یەکەو هیچ عەیبی نەبوە هەتا ئێستا.
لۆیان لە عەسارە ی دەدەم هەتا دەبنە دوو حەفتە
دوایەش بێ لە حەسارە دان دەیان دەمێ و
گەشەکی تەندروست دەکەن
بەلام لە تەمەنی پینج رۆژی یەکەم پاودەریان دەدەمێ
کە لەم مادانە پێکهاتوە:-
vetamin E........20 i.u.
sodiumselenite......800 mcg
calcium carbonat...... 2o mg
یەک مراکە چا لە یەک لتری ئاوی دەکەی جوان دەیشەقێنی وە لە مەتارەت تابەت دەکەی بۆیان
لە ڕۆژی ٦ م هەتا ١٠
دەرمانەکی( شلی رەش و قاوەیە ) یەک مراکە چایان لۆ لە یەلتری ئاو دەکەم .بەس من بەفەلی دەیکرم نازانم ناوی چیە .بۆ مناعەو قوەت و پەڕ جوانی باشە.
ئەوشم لە بیر نەجی پلەی گەرمیان لە ٣٥ لۆ دادەنێمەوە ئەوجا بەبرای خۆم برێم لەرۆژی ١١م ڕۆژدا دەرزی ڤاکسینیان لە بن باڵی ئەدەم
الحمدللە زۆر باش گەشە دەکەن و دوورن لە نەخۆشی جیقنە سپیلکە و مردن و ئەو بابەتانە
ئەوش برێم تێکەلاویان ناکەم لە گەر تەیری تر.
ئەوجا وەکی هەندیک گەورە بوون و توانای گەنم خورادنیان هەبوو گەنم و گەنمەشامی و عەلەف و نانە رەقەی ووردکراو بە تێکەڵ کردن لەگەڵ عەلەف پێیان ئەدەم.
کە جوجکە لە هێلکە هاتە دەر وە وشک بویەوە
ئەم پێویستیەکانی بۆ دابین بکە
1:- حەزانە ئەگەر نە بوو کارتۆنێکی هێلکە وە دانانی گلۆپێكی سور یان زەرد وە ڕەچاوو کردنی سەلامەتی جوجکەکان و نەسوتانیان بە گلۆپەکە وە پلەی گەرمی 35 بۆ 38 بێتت وە دابین بکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەشەوو بەڕۆژ نابێ لەسەریان بکوژێتەوە نەکوو سەرمایان ببێ دوایی کە تەمەنیان بوە 3 حەفتە
پلەی گەرمیان بۆ بکە 30 پلەی گەرم .
2:- دوای ئەوەی کە جوجکە لە هێلکە هاتەدەرەوە و ووشك بویەوانێ ئەوە پێویستە دەرمانی تایبەت هەیە بۆ بەهێز کردنی جگەر و دڵ و مێشک و کۆ ئەندامی هەرس کردن .ئەوەی بۆیان بکەیە ناو ئاو بۆ ماوەی 12 سعات بەس ئەو ئاوەیان لە پێشیان بێت بۆئەوەی بە باشترین شێوە گەشە بکەن .
ئینجا دوای تەواو بونی 12 سعاتەکەی تێر ئاوەکەیان تێریان خواردۆتەوە لەو ئاوە وە ئامادەن بە باشترین شێوە بۆ خواردن و چالاکن.
ئینجا عەلەفی( باراش رەقم 1 )یان پێدەدەی کەتایبەتە بە گۆشت و هێلکە.بۆیان دەهاڕی بۆ ئەوەی بەئاسانی تێری لێ بخۆن و گەشەیەکی باش بکەن.
3:- عەلەفی باراشی رەقم 1 ی بۆ بهاڕە بە عەسارە تا بەئاسانی بتوانن تێری لێبخۆن و گەشەیەکی بەردەوامی جوانیان هەبێت.نابێ هیچ کاتێ خواردنیان لێ ببڕێت.دوای دوو هەفتە عەلەفیان بۆ مە هاڕە دەنووکیان گەورە بوە بە خۆیان دەتوانن بە ئاسانی عەلەفەکە بیلخۆن.
4:- لە پێنج ڕۆژی دووەمدا پێویستە دەرمانی مەناعە و قوەتیان بدەیتێ بۆ بەهێز بوونی لاشەیان و تەندروست بوونیان.
5:- لە رۆژ یازدەهەم دەرزی ڤاکسینی بن باڵیان لێبدە .
هەر وەک خۆم تەجروبەم هەیە لۆتان باس دەکەم
بەڵکوو ئێوەش سودی لێ ببین.
ئەمن عەلفی( باراش 1 ) یان دەدەمێ
دەرجە یەکەو هیچ عەیبی نەبوە هەتا ئێستا.
لۆیان لە عەسارە ی دەدەم هەتا دەبنە دوو حەفتە
دوایەش بێ لە حەسارە دان دەیان دەمێ و
گەشەکی تەندروست دەکەن
بەلام لە تەمەنی پینج رۆژی یەکەم پاودەریان دەدەمێ
کە لەم مادانە پێکهاتوە:-
vetamin E........20 i.u.
sodiumselenite......800 mcg
calcium carbonat...... 2o mg
یەک مراکە چا لە یەک لتری ئاوی دەکەی جوان دەیشەقێنی وە لە مەتارەت تابەت دەکەی بۆیان
لە ڕۆژی ٦ م هەتا ١٠
دەرمانەکی( شلی رەش و قاوەیە ) یەک مراکە چایان لۆ لە یەلتری ئاو دەکەم .بەس من بەفەلی دەیکرم نازانم ناوی چیە .بۆ مناعەو قوەت و پەڕ جوانی باشە.
ئەوشم لە بیر نەجی پلەی گەرمیان لە ٣٥ لۆ دادەنێمەوە ئەوجا بەبرای خۆم برێم لەرۆژی ١١م ڕۆژدا دەرزی ڤاکسینیان لە بن باڵی ئەدەم
الحمدللە زۆر باش گەشە دەکەن و دوورن لە نەخۆشی جیقنە سپیلکە و مردن و ئەو بابەتانە
ئەوش برێم تێکەلاویان ناکەم لە گەر تەیری تر.
ئەوجا وەکی هەندیک گەورە بوون و توانای گەنم خورادنیان هەبوو گەنم و گەنمەشامی و عەلەف و نانە رەقەی ووردکراو بە تێکەڵ کردن لەگەڵ عەلەف پێیان ئەدەم.
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
هاوڕێیان وێنەی کۆمەڵێک دەرمانی کوالێت بەرزە،، وەک چارەسەری زۆر باشن بۆ حاڵەتەکانی نەخۆشین دامناون ،،
جاباسی نەخۆشیەکانیش ئەکەم بەڵام بەکورتی:-
٭نەخۆشی ئاوسانی سەر
Swalling head syndrome
نەخۆشیکی ڤایرۆسی گوێزەرەوەیە ،لەڕێگی نەبوونی هەواگۆڕکێی پێویست ،نەبنی ڕوبەری گونجاو بۆ مریشک یاخود پیسی شوێنەکە؟ توش پەلەوەر ئەبێت،ئەبێتەهۆی فرمێسک ڕێژی و ئاوسانی گیرفانەکانی چاو لەماوەی (7--5)ڕۆژ ئەیکوژێت...
چارەسەری :- کلۆڕا ئەمفینکۆڵ،، یان فلۆرفینکۆڵ،،یان فلۆرانیۆم ...
٭جیقنە سپیلکە:-Salmonela نەخۆشیکی بەکەریاییە، لەڕێگەی هەوای پیس یان شوێنی پیس یان لەپڕگۆڕانی جۆری خۆراک توشیان ئەبێت، گوێزەرەوەیا لەدایک بۆجوجەڵە،
چارەسەر وێنەیم داناوە.
٭ جیقنە سەوزبوون،،بەدەر لەنیوکاسڵ:- سەیرەکەی تەنها جیقنەی سەوزبوە یەکێکە لەحاڵەتەکانی مایکۆپلازما ..
Myicoplasma galispetikam
چارەسەری بە نیوسەلفامایسین، یان حەب یان پاودەر...
٭ئۆڕیومایسین:- چارەسەری حاڵەتەکانی ئەستوربون والتهابی چاوە،،بەتایبەت لە طیروحب،، بۆدانکەش بەکاردێت،،یان ئاولەچاوهاتن،، یان بۆ ئێرشیشای کۆلی بەکاردێت،
٭تیتراسایکلین+ئینڕۆتایلۆ:- بۆحـاڵەتەکانی پژمە،،لرخە،، التهاباتی بۆری هەوا بەکاردێت، بۆحاڵەتەکانی کۆڕایزە بەکاردێت، بۆهەموو نەخۆشیە (بکتری+ڤایرۆسی)بەکاردێن...
٭نیستاتین+مایکۆستاتین :- بۆ حاڵەتی کۆڕایزە،،یان فەنگەڵ بەشی ناودەم بەکاردێت،، ئەوەی کەناودەمی توشی فطڕیات وزەرد بون ئەبن، ئەم دوو مادە چارەسەر ئەبن،
٭ هەناسەخۆشکەر (مشەقع):-یارمەتیدەری چارەسەرکردنی قڕخەی I.B و قڕخەی ئەنفلەوەنزایە OMB چونکە؟ ناهێڵێت بخنکێ ،
ئامادەکاری ڕاپۆرت( ســـاڤـــۆ موبالا)...
بەهیوای سودبینین...
.
.
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
هاوڕیان مریشکتان پەلەوەرتان مەفەوتێنن بەدەرمانی هاکەزایی ونەزانانەی بەعزێ ناشارەزا...
کەئەڵێیت مریشکم قڕخەیەتی؟ڤیدیۆیەکی بگرە بۆدکتۆر بیبەنیشانی بە،،
(پێنج جۆر)(5) قڕخە بوونی هەیا،،چارەسەری هەریەکێان لەویتر جیاوازە ...
جۆرەکانی قڕخە،،یان لرخە:-
1-ئەنفلەوەنزا،، Orthomixivirus
2-نیوکاسڵ،،Paramixofride
3-ئای بی،، Infactious Brounchitis
4- سی ئاڕ دی،، CRD
5-مایکۆپلازما،، Micoplasima Gallspitekam
بەهیوای سوودبینین....
ئامادەکار ....ســــاڤـــۆ مــوبالا
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
بابەتی نوێ | بابەتی پێشووتر |
.: Weblog Themes By Pichak :.