بەناوی اللەی بەخشندەی مهرەبان �
چارەسەری نەخۆشی مایکۆپلازماو کۆرایزە(هەلاوسانی چاوروومەت)
زۆر کەس دەبینم پەلەوەرەکانی توشی نەخۆشی مایکۆپلازما یان کۆرایزە بوون ئەو دوو نەخۆشیە ئیستا نەخۆشیەکی زۆربلاوە ئەو دوو نەخۆشیە تارادەیە نزیکن لەیەکەوە نیشانەکانیان وەلەهەمانکاتدا ئەو دوو دەرمانە وەک سەبەب چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ ئەو دوو نەخۆشیە کەلەخوارەوە وێنەی هەریەک لەنەخۆشیەکەشم داناوە ئەگەر سەرەتای نەخۆشیەکە بەکاری بهێنی لەو پەلەوەرانەی بدەی کەتوش بوون بەجاری یان دووجار چاک دەبێ ئەگەریش کیسی ئاوی کردبوو باشترە بەدەرزی و سرنج ئەو ئیلتهابات و چلکەی دەربهێنی و پاشان ئەو دوو دەرمانە تیکەل بکەو یەکی نیوسیسیان پێ بدەو بۆ چاویشیان یەکی یەک قەترە بۆ سێ چوار ڕۆژ بەکاری بێنە باشترە ڕۆژی دوو جار بەکار بهێنری ئیوارەو بەیانی دڵنیابن وەک سەبەب سودی زۆری هەیەو ئەگەر ئەو دوانەشتان دەست نەکەوت یاخود ویستیان زووتر چاک ببێ ئەوا حەبی ئەمۆکسیلینی مرۆڤیشی پێ بدەن لەگەل مەلحەمی چاوی مرۆڤ بۆ چاوی 👇👇 👇
ئەمەش مەلحەمی چاوی مرۆڤ هەر جۆرێکی بی کێشەی نیە
ئەمەش حەبی ئەمۆکسیلینی مرۆڤ هەرجۆرێکی بی بەلام باشترە ئەسلەکەی بکری هندیەی سودی وای نیە
سڵاو لە پەلەوەر ڕاگران ئازیزان ئێستا کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ لوقاح کردن و ئیهمالی مەکەن و بڕواتان پێی هەبێت لوقاحی ( کۆتر ، تەیرو مریشك ، قەل ، قاز ، مراوی ، کەڵەشێر ) لە بەرواری
( ۲٠۲۳/۸/۱۵ بۆ ۲٠۲۳/۹/۲۵ ) ئەمەی دانراوە ڕێکارێکی تەندروست و زۆر باشە پەلەوەرو کۆترە کانتان بەدور دەبن لە نەخۆشی پایزەو ( ئەنفلۆنزا ، نیوکاسڵ ، سالمۆنێلا، گەمبۆرۆ ، ئای بی، مێرگ ) دور دەبن لەزەرەروو زیان و خەفەت و لەدەستدانی پەلەوەرە کانتان بۆیە من ئامۆژگاریتان دەکەم بەم ( ۳ ) لوقاحانە یاخود بڵێین بەم کوتانانە خۆم تەجروبەم کردوەو ئیشم لەسەری کردوە باشترین بون لە سێ ساڵی ڕابردوو دا کە بۆ باڵندەی هەر بەڕێزێك بە کار هێناوە باشترین بوەو ئیسفادەی لێ کردووە هیوادارم دەست بەکار بن لەو دوو بەروارە زیاتر با تێ نەپەڕێت بیان کوتن لەبەر سەلامەتی باڵندە تایبەتە کانتان هیوام ساخو سەلامەتیە بۆ هەموو پەلەوەر ڕاگرانی کوردستان.
بۆ موتانی تەندروست واباشە
( ۳ مانگ جارێك یاخود ٦ مانگ جارێك ۹ مانگ جارێك بەلایەنی کەمەوە ساڵی ۱ جار بکوترێت ) چونکە گەر نەخۆش بکەوێت قورس نابێت لەسەری مردار ببێتەوە ناچی ۵٠ هەزار بدەیت بە عیلاج بەڵکو ڕەنگە بە ۵ هەزار یان ۱٠ هەزار نەجاتت بێت.
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
بەکاردێ بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک :ـ
ـ هەڵئاوسانی دەم و چاو ـ کوریزا.
ـ هەناسە تەنگی و دەوەبەشکە .
ـ دەم و لووت تەر و چڵماوی .
ـ لەناوبردنی لیکی ناودەم و قورگ .
ـ لرخە لرخ و پژمین و سەر راوەشاندن .
ـ مایکۆپلازما .
ـ سەرمابوون .
ـ جیقنە سپیلکەلە ئەنجامی کێشەکانی هەناسە .
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
وا وردە وردە دەچینە پایزەوە وكەش و هەوا بەرەو مامناوەندی و فێنكی دەچیت
دیاردەیەكی زۆر گرنگ كە ڕوودەدات لەناو پەڵەوەرەكانمان كە بریتیە لە خۆنوێكردنەوەی (سافبوونی تولەكبون، سیخ هاتنەوە، نوێبونەوەی پەڕەكان )
خۆ ئامادەكردن بۆ وەرزی سەرما ونوێكردنەوەی پەڕە كۆنەكانی پاڕ سال
حاڵەتێی هەستایارە و پێویستە بەخێوكار چەند خاڵێك بزانێت لەسەری و مامەڵەی پێویست لەگەڵی
١/ كاتی خۆنوێكردنەوەی پەڵەوەر هەستیار و قەلەق و سترێسە بۆ پەلەوەرەكە نیشانەی شەڕانگێزی و هەندێ جار ماتبوون وكەمچالاكی بۆیە پێویستە ئارامی شوێنی بە خێوكردنیان بپارێزیت و پەڵەوەر نوێ زیاد نەكەیت بۆ دوور بون ڵە شەڕ وئاژاوە یاخود جیاكردنەوەیان تا ساف دەبن
٢/ دروستبونی پەڕ پێویستی بە پڕۆتینە ، بۆیە پێویستە ڕێژەی پڕۆتین زیاد بكریت لە خواردنەوەكەیان بۆ زوو درووستبونەوەی پەڕەكان و تەندروستیان
بە نزیكی*%٢٠ پڕۆتین لە خواردنەكانیاندا بیت
بەڕێژەیەكی دیاریكراو نموونە لەم خۆراكانە
هێلكەی كوڵاو، گوڵەبەڕۆژەی ڕەشی ورد ، كرم، عەلەف كە ڕێژەی باشی پڕۆتین تێدابیت، سۆیا
لەگەل سەوزە و میوە و تەڕەكان بە متەنەوعی دانەوێڵەكان
پێدانی مەڵتیڤایتامین و كانزا و ئەمینۆ ئەسیدەكان لە ڕێگەی ئاوە وە
٣/خاوێنكردنەوەی شوێنیان و بەكارهێنانی قەترەی ivermectin drops
بۆ نەمان و دەوست نەبوونی ئەسپێ و پند
٤/ دوركەوتنەوە لە زۆر هەڵگرتن دەستلێدان لە پەلەوەرەكان
لەبەر ئەوەی ئەو پەڕە نوێیە و پڕیەتی لە خوێن و هەستیارە بە هەر بەركەوتنێكی هەڵەو شكان وخوێن لێهاتی
هەندێجار خواردنی لەلایەن ئەوانی تر و یاخود بوون بە برین و اتیهابات
وە لە هێلكە كردن دەوەستێت و ئامادە نیە بۆ وەچەخستنەوە ، لەبەر ئەوە وا باشترە كەڵەشێر جیابكرێتەوە لێیان تا ساف دەبن بۆ سودی هەردوو لا
بۆ تێكنەچونی پەڕی پشتی مریشك و اسراحەت و نوێبونەوەی كەڵەشێرەكەش
خوای گەورە سەر وماڵی هەموولایەك بپارێزیت .. امین
ڕێزی براتان
شەماڵ كوردە
بابەتی پەیوەندی دار: زانیاری بەگشتی دەربارەی هەموو پەلەوەرێک
******* Neosulfa Plus *********
پێکهاتووە لە
Neomycin Sulfa................................20 Mg
Sulfanialamide. ................................40 Mg
Paracetamol.....................................40 Mg
Vitamin B1..........................................9 Mg
Vitamin B2 .........................................9 Mg
Vitamin B6..........................................9 Mg
Vitamin B12........................................5 Mg
**********
یەک لە حەبە هەرە گرنگەکانی وەرزی هاوین بۆ هەموو جۆرە پەلەوەر و باڵندەیەک دەبێت .
**********
بەکاردێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی : ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ نەخۆشی جیقنە سپیلکە.
ـ نەخۆشی سالمۆنێلا.
ـ بۆ کۆنترۆڵ کردنی سینگە ووشکەو بەدخۆراکی.
ـ بەکاردێ لە کاتی ئارەزوو نەکردنی پەلەوەر بۆ خۆراک.
ـ بەکاردێت کاتێک پەلەوەر و باڵندە بەرکەوتەی گەرمای زۆر دەبێ.
ئەمانەو چەندان سوودی تایبەتی تری هەیە.
********
چۆنیەتی بەکارهێنانی : ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ بۆ مریشک و عەلەشیش و قەز و مراوی پێنج رۆژ پێیان دەدرێتێ رۆژانە دووجار.
ـ بۆ کۆتر رۆژانە دووجار جاری حەبێک بۆ ماوەی پێنج رۆژ.
ـ بۆ کەناری و فندس و بەبەغا و تیرالحب و کۆکتیل و زیبراو غەندوورەو خورماخۆرە پێنج رۆژ رۆژی دوو حەب دەکرێتە نێو ئاوی خواردنەوەیان
***********
تێبینی ـ گەیاندن بەپێی پێویست هەیە بۆ هەموو شار و شارۆچکەیەک
ـ گەیاندن بۆ نێو هەولێر بەخۆراییە.
بەهیوای سوود بینین لەتەواوی بابەت و؟زانیاریەکانمان.
برات. دحبیب یوسف ـ پزیشکی ڤێتێرنەری******* Neosulfa Plus *********
پێکهاتووە لە
Neomycin Sulfa................................20 Mg
Sulfanialamide. ................................40 Mg
Paracetamol.....................................40 Mg
Vitamin B1..........................................9 Mg
Vitamin B2 .........................................9 Mg
Vitamin B6..........................................9 Mg
Vitamin B12........................................5 Mg
**********
یەک لە حەبە هەرە گرنگەکانی وەرزی هاوین بۆ هەموو جۆرە پەلەوەر و باڵندەیەک دەبێت .
**********
بەکاردێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی : ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ نەخۆشی جیقنە سپیلکە.
ـ نەخۆشی سالمۆنێلا.
ـ بۆ کۆنترۆڵ کردنی سینگە ووشکەو بەدخۆراکی.
ـ بەکاردێ لە کاتی ئارەزوو نەکردنی پەلەوەر بۆ خۆراک.
ـ بەکاردێت کاتێک پەلەوەر و باڵندە بەرکەوتەی گەرمای زۆر دەبێ.
ئەمانەو چەندان سوودی تایبەتی تری هەیە.
********
چۆنیەتی بەکارهێنانی : ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ بۆ مریشک و عەلەشیش و قەز و مراوی پێنج رۆژ پێیان دەدرێتێ رۆژانە دووجار.
ـ بۆ کۆتر رۆژانە دووجار جاری حەبێک بۆ ماوەی پێنج رۆژ.
ـ بۆ کەناری و فندس و بەبەغا و تیرالحب و کۆکتیل و زیبراو غەندوورەو خورماخۆرە پێنج رۆژ رۆژی دوو حەب دەکرێتە نێو ئاوی خواردنەوەیان
***********
برات. دحبیب یوسف ـ پزیشکی ڤێتێرنەری
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
** فیتامین K3 سوود و گرنگی بۆ پەلەوەر و باڵندەو ئاژەڵ **
بەخێوکردنی پەلەوەر و باڵندە و ئاژەڵ چی لەماڵ بێت یان لە کێڵگەکان چەند پێویستیەکی تایبەتیان هەیە دەبێ بۆیان دابین بکرێت وەک پێدانی فیتامین K3 کە چەند سوودێک و تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە
********
سوودەکانی : ـ
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـ پارێزگاری تەواودەکات لە سەر تەندرووستی ئاژەڵ و پەلەوەر و باڵندە.
ـ پەلەوەر و باڵندە پێویستیان پێیەتی بۆ بەرهەم هێناجی ماددەی البرۆثرومبین کە پەلەوەر و باڵندە دەپارێزێ لە مردنی کرت و پر .
ـ گرنگە بۆ درووست کردنی ئێسک و ناهێلێ پەلەوەر و باڵندە تووشی ئێسک شلی و بێتاقەتی ببێت.
ـ زۆر گرنگە بۆ بەهێزگردنی ریخەڵۆک کە کلۆکۆز دەگۆرێت بۆ جلیکۆجین کە بەم کردارە جەرگ چالاک تر دەبێ.
ـ زۆر گرنگە لەدوای تووش بوونی پەلەوەر و باڵندە و ئاژەل لەدوای چاک بوونەوە لە نەخۆشی کۆکسیدیا پیان بدرێت.
ـ نەهێشتنی پشکە خوێن لەنێو هێلکە.
ـ نەهێشتنی کەم خوێنی.
ئەمانەو چەندان سوودی تر
بۆیە پێویستە مانگانە ئەخێوکەر جارێک بۆ سێ جار بیداتە پەلەوەرەکان
لەرێگای ئاوی خواردنەوە کە
یەک گرام بۆ دە لیتر ئاو
بەهیوای سوود بینین
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
سرکەی سێو یان [ خل التفاح ] بدەنە پەلەوەرەکانتان سودی باشی هەیە
وەرزی هاوین و پەلەوەر دەم ئەکاتەوە.لەم وەرزە نەخۆشی کەڕووی ناو دەم بڵاوە چونکە پەلەوەر دەم ئەکاتەوە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما. سرکە ڕێگرە لە دروست بوونی ئەو نەخۆشیەو نایەڵێ بەکتریا بەزیندووی داخڵ قوڕگ و لەشی پەلەوەر بێت.تێبینی بۆ دە لیتر ئاو ٧سیسی... بەهیوای سەلامەتی ماڵی هەموو براکانم
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
ئەم جورە نەخۆشیە بڵاو بۆتەوە.کز بوون و نەخواردن و نەمانی هەرس و جیقە سەوزو زەرد.. ئەم نەخۆشیە گرانەتایە ..بەرز بوونەوەی پلەی گەڕمی لەشی پەلەوەر.چارەسەر ئەو دەرزیە بکار بێنە لەگەڵ پێدانی ماست و خورما و پێدانی شروبی مناڵان parzar.١٠٠٪ چاک ئەبێتەوە بە دوو ڕۆژ پشت بەخوا.
ئەو دوو دەرزیە هەرکامیان بەکار بهێنی ئاساییەو سودی هەیە
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
السلام عليكم ورحمةالله
هیوای لەش ساغی بۆ هەمووتان دەخوازم
بەرێزان باشترین دەرمانی سروشتیتان پێ بلێم کە خۆم ئەزموونم هەبووە حەزم دەکرد ئەو زانیاریە بە ئێوەش بگەیێنم..
ئەگەر دەتەوێت پەلەوەرەکانت یان ئاژەڵاکانت بە هێز بن و نەخۆش نەبن، ئەوە ئەنجام بدە.
لەناو سەتڵێک یان مەنجەلێک 10 لیتر یان زیاتر
1. یێک سەرک سیر پارچە پارچە بکە
2. لەگەل 20 هەتا 30 دەنکە قەنەفر
3. دارچین بەڵام هاوڕاو نەبێ
4. گەڵای قەلەم تۆز
بەیانیان بیکوڵێنە بەلام کوڵانێکی زۆر نەبێ ئێوارە لە ژوریان بکە خواردنیان پێ بدە و تێنویان بکە پاشان ئاوەکەیان لە پێش دابنێ
بەراستی سودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە
بۆ ( کرم، ریخۆلە، سینگ، خڕە خڕ، مەعیدە، شەهیە، نەخۆشی جگەر)
دەرمانی تریش دا دەنێم ان شاءالله تعالى
وەرگیراوە
بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر
.: Weblog Themes By Pichak :.