*****نەخۆشی(هەلامەت)ی درمی *******
(مرض الزكام اخمجي)
نەخۆشییەکی هەناسەییە،زۆر بە خێرایی بلاو دەبێتەوە و بەپلەی یکەم تووشی مریشک دەبێت.

هۆکاری نەخۆشیەکە:
میکرۆبێکە بە (هیمۆ فیکس پاراگالیزم)دەناسێ.

رێگاکانی گواستنەوەی نەخۆشیەکە:
١-بالندەی هەلگری نەخۆشییەکە.
٢-بەریەکەوتن و دەردراوەکان کە بەهۆی هەواوە دەگوازرێنەوە.
٣-ئاوی پیس دەبێتە هۆی بلاوبوونەوەی نەخۆشیەکە.

نیشابەکانی:
١-دەردراوی رونی لووت،پاشان دەبێتە کێمێکی پەیت.
٢-ئەستووربوونی گیرفانەکان چاو لەلایەک یان لەهەردوولاوە،هەروەها چاو دادەخرێت.
٣-توێکلی رەنگ زەردی تیژ لە دەوروبەری دەنووکدا.
٤-تەنگە نەفسی.
٥-بۆنی ناخۆشی دەردراوەکانی لووت
٦-ئاو هاتن لە کونە لووت و چاو.

خۆپاراستن:
١-جیاکردنەوی ڕەوەکانی بارکەی گۆشت لە مریشکی پێگەیشتوو.
٢-پێرەوکردنی سیستەمی یەک تەمەنی .
٣-دەکرێ لە ماوەی بەخێوکردنی مریشکی بەرهەمی هێلکەدا دووجار بە پێکوتی مردوو بکوترێت.

چارەسەری:
١-باشترین چارەسەرکردن پێدانی ماددەی (سلفا)یە لەگەل ئاو یاب لەگەل ئالیک (دان) بەلام ئەمە بۆ مریشکی بەرهەمی هێلکە بەکار ناهێنرێت.
٢-پێدانی ئەرسترۆمایسین لە رێگەی ئاوی خواردنەوە یاب بەدەرزی.

ئامادەکردن:میر محمدبلباس


بابەتی پەیوەندی دار: نەخۆشی و دەرمان و چارەسەر

بەروار : یکشنبه یازدهم آبان ۱۴۰۴ | 11:22 | نوسەری بابەت : پەلەوەروئاژەڵ |